نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە فەرەنسا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 26ـی تەمموزی 2024، سەرۆکایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى  ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته‌ پاريس.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جيهان، لە كۆشكى ئەلیزێی سەرۆکایەتی فەرەنسا، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يارييه‌كانى ئۆلۆمپيكدا ده‌كات.

دوای 100 ساڵ لە ڕێکخستنی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپی، ئەمساڵ ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە پاریس بەڕێوە دەچێت،  ئەمڕۆ هەینی 26ـی تەمموز، کاتژمێر 08:30ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر ئاهەنگەکە دەست پێ دەکات، لە 11ـی ئابی داهاتوو کۆتایی دێت.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی یارییەکانی هاوینەدا، لەبری ئەوەی یاریگای سەرەکی وەرزشی بۆ نمایشی کردنەوەی یارییەکە بەکاربهێننن، ڕێکخەران چالاکییەکەیان گواستەوە بۆ دەرەوە، بە تایبەتی بۆ ناوەندی پایتەخت.

بڕیارە شەش بۆ حەوت هەزار وەرزشوان بە 85 کەشتی و بەلەم بە درێژایی شەش کیلۆمەتر بەناو ڕووباری سیندا بڕۆن.

 

Fly Erbil Advertisment