عێراق به به‌های زیاتر له 757 ملیۆن دۆلار سپلیت و ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌ی له چین هاورده كردووه

دامه‌زراوه‌ی عێراق موسته‌قبه‌ل بۆ توێژینه‌وه و ڕاوێژكاریی ئابووری ئاشكرای كردووه، عێراق تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م ساڵ به به‌های زیاتر له 757 ملیۆن دۆلار ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌ی له چین هاورده كردووه و له ڕیزبه‌ندی دووه‌می وڵاتاندا دێت.
دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عێراق له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا زیاتر له ملیۆنێك و چوارسه‌د هه‌زار ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌ی له جۆری سپلیت له چینه‌وه هاورده كردووه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ئاستی ساڵدا سه‌دا 7 زیادی كردووه، هه‌روه‌ها سه‌دا 10ـی به‌های ئامێره‌كانیش به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، هاورده‌ی ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه له چین سه‌دا 10ـی كۆی ئه‌و پێداویستیانهدایه كه له‌و وڵاته‌وه هاورده‌ی ده‌كات، به جۆرێك نرخی هه‌ر ئامێرێكی سپلیت 317 دۆلار بووه، ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵی ڕابردوو نرخی یه‌كێك له‌و ئامێرانه ته‌نیا 307 دۆلار بووه.