داواكاریی عێراق بۆ گۆڕینی شوێنی ئاڵای ئیسرائیل لە یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ڕەت دەکرێته‌وه
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی داواكاریی عێراق بۆ گۆڕینی شوێنی ئاڵای ئیسرائیل له یاریگه‌كانی تۆپی پێ له میانی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس ڕه‌ت كرده‌وه.
هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو له یاری یه‌كه‌مدا به‌رانبه‌ر به ئۆكرانیا به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یش به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئه‌رجه‌نتین یاری كرد و ئه‌رجه‌نتین به سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك بردییه‌وه.
له‌م باره‌وه هه‌ردی ڕه‌ئووف، سه‌رۆكی نێرده‌ی عێراق بۆ ئۆڵۆمپیاد گوتوویه‌تی، كاتێك له یاری عێراق به‌رانبه‌ر به ئۆكرانیا چوونه ناو یاریگه‌ی لیۆن، ئاڵای عێراقیان له ته‌ك ئاڵای ئیسرائیل بینیوه، له كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی ئیسرائیل هیچ یارییه‌ك له یاریگه‌ی لیۆن ناكات، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وان جێی سه‌رسوڕمانی بووه!
عێراق ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە و دانی پێدا نانێت و ڕاگه‌یاندووه پشتیوانی له دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
هه‌ردی ڕه‌ئووف لە درێژەی قسەکانیدا گووته‌یه‌تی، داوایان لە نوێنەری لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی کردووه کە شوێنی ئاڵای ئیسرائیل بگۆڕێت یان لایببات، بەڵام بە بیانووی ئەوەی کە یاریگه‌کە هەموو ئاڵای ئەو وڵاتانەی تێدا هه‌ڵواسراوه کە بەشداری پێشبڕکێکانی تۆپی پێی پیاوان و ئافرەتان دەکەن، داوكارییه‌كانی ڕەت کردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردی ڕه‌ئووف هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ئیمەیڵێکی ناڕەزایەتییان بۆ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بە هەمان ناوەڕۆک بۆ گۆڕینی شوێنی ئاڵای ئیسرائیل پێش ده‌ستپێكردنی یارییەکەی شەممە بەرامبەر ئەرجەنتین ناردووه، بەڵام جارێکی دیکە داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
لە یاسای ئۆڵۆمپیاددا هاتووە کە ئاڵای ئەو وڵاتانەی بەشداری پێشبڕکێکان دەکەن، بەپێی زمانی دەوڵەتی وڵاتی میواندار لە یاریگاکه‌نیاندا بە ڕیزبه‌ندی ئەلفوبێ داده‌نرێت.