عێراق.. لە شەش مانگدا 74 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانی لەسێدارە دراون
K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە شەش مانگی ئەمساڵدا 25 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان هەڵوەشێنراونەتەوە و 74 بازرگانیش لەسێدارە دراون.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد: لە ساڵی 2024 ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی سزای لەسێدارەدانی بۆ 74 بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەرکردووە و چەندین سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەپێی ماددەکانی 27 و 28 دەرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا، 25 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان هەڵوەشێنراونەتەوە و هەماهەنگیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گۆڕینەوەی زانیارییەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددەهۆشبەرەکان دەشڵێت: "لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تەنیا 54 سزای لەسێدارەدان دەرکراون و توانیومانە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کاری 7 ساڵ بە ئەنجام بگەیەنین."