یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
عه‌ره‌بستانی سعوودیه رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه مانگ نوێ له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ببیندرێت و به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2016 ده‌بێت.
به‌و گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، رۆژی شه‌ممه، ده‌ستپێكی مانگی زیلحیجه ده‌بێت و راوه‌ستانى حاجييان له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه, رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌بێت و رۆژی 12ی ئه‌یلوولیش یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت.
سه‌رچاوه فهلهكناسییهكانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌دیار كه‌وتبێت، به‌هۆی رۆژگیرانی ناته‌واو له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان.