كوردستان 24 ناوى ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه كه "ناوه‌ندی بڕیار"یان راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، جێگرانی سكرتێری گشتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێك، باڵێكی نوێیان به‌ناوی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و سه‌ركردانه بریتین له: كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رهه‌م ساڵح، حاكم قادر، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، رزگار عه‌لی، ئازاد جوندیانی، مه‌حموود سه‌نگاوی، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، مسته‌فا چاوڕه‌ش، نه‌رمین عوسمان، بارزان كورده، جه‌میل هه‌ورامی, مامۆستا جه‌لال، محه‌مه‌د وه‌تمان، شێخ محه‌مه‌د سه‌رگه‌ڵوویی، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، مامۆستا به‌كر مسته‌فا، ئیسماعیل مه‌حموود، حامید غالی، رێواز فایه‌ق و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، چەند مانگە هەوڵی راگه‌یاندنی ئەم باڵە هەبوو و بەڵێنيش درابوو کێشەکان چارەسەر بکرێن بۆیە راگه‌یاندنی ئه‌و ناوه‌نده، دواخرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، بڕیار بوو ناوی ئەم باڵە باڵی مینبەر بێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاکڕەوی لە بڕیاردان لە ناو یەکێتی, ئەم هەولەی نوێکردەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده رابگه‌یه‌ندرێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنه ئه‌و باڵه نوێیه، چۆنیەتی بەرێوچوونی رێکكەوتنی گۆڕان و یه‌كێتییه، كه گلەیی زۆری لای زۆرێک لە سەرکردایەتی حزبه‌كه دروستکرد, بە تایبەت زۆر کەس لە سەرکردایەتی یەکێتی ناخوازن هەیمەنەی نەوشێروان بەسەر یه‌كێتیدا هەبێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێران هه‌وڵی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌و باڵه دوابخرێت و تا دوا ساته‌كانیش هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بووه.