هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سبه‌ی وه‌ڵامی "ناوه‌ندی بڕیار" ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، هیچ وڵامێکی ئەو ڕاگەیەنراوەی ناوەندی بڕیاری یەکێتی نەداوەتەوە و تەنها لە ڕێگەی ژمارەیەك بەرپرسی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتوو، لە میدیاکانەوە دژی ئەو ناوەندە دەدوێن.
بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ڕێبەرایەتی باڵی دەستڕۆیشتوو دەکات و ڕەخنە و خاڵەکانی ڕاگەیەنراوەکەی ڕەوتی ناوەندی بڕیار ڕوو لە ئەوە، وەڵامی ئەو ڕەوتە بداتەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، به راگه‌یه‌ندراوێك، ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌و حزبه‌یان پێكهێنا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی بڕیاریش، دارایی یه‌كێتی له مه‌كته‌بی دارایی ئه‌و حزبه كۆده‌كرێته‌وه و هیچ بڕیارێكی ئه‌و حزبه‌ش به شه‌رعی دانانرێت، ئه‌گه‌ر ناوه‌ندی بڕیار په‌سه‌ندی نه‌كات.