خانمانی ئیسپانیا زەنگی مەترسییان لێ دا

خانمانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای ئەوەی گۆڵی سەركەوتنیان لە نێجیریا كرد
خانمانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای ئەوەی گۆڵی سەركەوتنیان لە نێجیریا كرد

لەرکابەرییەکانی تۆپی پێی خانمان لە ئۆڵمپیكی پاریس، هەڵبژاردەی ژاپۆن لە بەرازیلی بردەوە، ئەمریکاش گۆڵبارانی ئەڵمانیای کرد، لە لایەكی دیكەیشەوە ئوسترالیا ریمۆنتادای بەسەر زامبیا كرد.
لە گەری دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس لە رکابەرییەکانی تۆپی پێی خانمان، هەڵبژاردەی بەرازیل و ژاپۆن رووبەروو بوونەوە، ژاپۆنییەکان یارییەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوەو بەرازیلییان تووشی یەکەم شکست کرد.
ئەگەرچی بەرازیل لەسەرەتای نیوەی دووەم گۆلی پێشکەوتنی کرد و تاوەکو خولەکی 90 لە پێش بوو، پێش ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكە لێ بدات ژاپۆنییەکان دوو گۆڵی لەسەریەكیان كرد و یارییەکەیان بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە، ژاپۆن و بەرازیل بوونە خاوەنی سێ خاڵ.
لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵە خانمانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەرووی خانمنای نێیجیریا بوونەوە و یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە.
تاوەکو خولەکی 85ـی یارییەکە هیچ کامێکیان نەیانتونی بوو گۆل تۆمار بکەن، بەڵام ماتادۆرەكان كۆڵیان نەدا و لە كۆتاییەكانی یارییەكە لە رێگەی ئالیکس پۆتێلاس گۆڵی بردنەوەیان كرد و یەكەمین سەركەوتنیان بۆ ئیسپانیا لە ئۆڵمپیكی پاریس بەدەستهێنا.
لەلایەکی دیكە خانمانی هەڵبژاردەی کەنەدا لە خانمانی فەرەنسانی خاوەن ماڵیان بردەوە، فەرەنسیەکان لە نیوەی یەکەم گۆڵی پێشکەوتنیان کرد، بەڵام لەنیوەی دووەم کەنەدا بە دوو گۆڵ وەڵامی دانەوە و یارییەکەیان بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریکا رووبەرووی خانمانی ئەڵمانیا بووەنەوە، ئەمریکییەکان باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش کردو یارییەکەیان بەچوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵیک بردەوە، ئەمریکا لە نیوەی یەکەم دوو گۆڵ و لە نیوەی دووم دوو گۆڵ تۆمار کرد.
سۆفیا سمیس باشترین یاریزانی یارییەکەبوو توانی دووانە بۆ ئەمریکییەکان بکات، دواجار یارییەکەیان بردەوەو بلیتی قۆناخی چارەگی کۆتاییان بری.
لە یارییەكی دیكەیشدا خانمانی زامبیا بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، بەرامبەر ئوسترالیا دۆڕان، زامبیا تاوەكو خولی 56 پێنج گۆڵی لە یارییەكە تۆمار كرد بوو، بەس 3 گۆڵ پێش ركابەرەكەی كەوتبووەوە، بەڵام لە كۆتاییەكانی یارییەكە ئوسترالیا چوار گۆڵی كرد و یارییەكەیان بەشێوەیەكی دراماتیكی بردەوە.

.