كامه‌ران عه‌لی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییه‌كی زۆری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ڕێگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وام پشتگیری كردوون؛ ده‌شڵێت، مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له ئاستێكی به‌رزی زانستی و په‌روه‌رده‌ییدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه 29ـی ته‌ممووزی 2024، كامه‌ران عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌ركه‌وتنی قوتابیانی كورد له كه‌ركووك له قۆناغه كۆتاییه‌كاندا به‌تایبه‌تریش له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ په‌رۆشی و جییدیه‌تی خودی قوتابیانی كورد و خانه‌واده‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له دوای ساڵی 2003ـوه ئازاد بوونه و به زمانی دایك ده‌خوێنن.
كامه‌ران عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییه‌كی زۆری پرۆسه‌ی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ده‌كات و هه‌موو پێداویستی و پێویستییه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه دابین كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك باسی له‌وه‌ش كرد، مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له ئاستێكی به‌رزی زانستی و په‌روه‌رده‌ییدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆژێكیش بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندنیان نه‌كردووه و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدارن.
ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ڕێگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وام پشتگیری كردوون و داواكارییه‌كانیانی بۆ جێبه‌جێ كردوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه 22ـی ته‌ممووزی 2024، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به ته‌له‌فۆن په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یاندووه‌ته قوتابی كاردۆ فه‌رحان عه‌بدولكه‌ریم، كه به به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی 100 له هه‌موو بابه‌ته‌كان، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق بووه له خوێندنی كوردی له پارێزگای كه‌ركووك.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید هه‌روه‌ها له پۆستێكی فه‌یسبووكدا سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك كردووه و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستوون.
هه‌روه‌ها وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، دووه‌می هه‌موو عێراق له پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، قوتابییه‌كی دیكه‌ی شاری كه‌ركووكه و پیرۆزبایی خۆی ئاراسته كرد.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به ته‌له‌فۆن په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یاندووه‌ته قوتابی محه‌ممه‌د سامان ڕه‌ئووف و خانه‌واده‌كه‌ی كه توانیویه‌تی به به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی 99،71 له ئاماده‌یی ڕۆشنبیری له خوێندنی كوردی له كه‌ركووك پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به ده‌ست بهێنێت.
هاوكات كاردۆ فه‌رحان عه‌بدولكه‌ریم تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، به باشی ئاماده‌كاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان كردبوو و له ماڵه‌وه‌یش هانده‌ری بوونه. هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه له ڕێگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته كردووه.
له لای خۆیه‌وه، مامۆستا كامه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له ڕێگه‌ی كوردستان24ـوه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ئالان حه‌مه‌سه‌عید و كورد له كه‌ركووك كرد، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئه‌نجامه به‌رزه له‌لایه‌ن قوتابی كاردۆ فه‌رحانه‌وه. گوتیشی، ئه‌م ئه‌نجامه پێشبینیكراو بووه، چونكه به‌هۆی پشتیوانییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیچ به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م خوێندنی كوردی ڕایانناگرێت.