میدیاكانی گۆڕان و فاروقی مه‌لا مسته‌فا باسی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی بڕیار ناكه‌ن
وه‌ك میدیاكانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی بێ ده‌نگن
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌كی باسی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ناكه‌ن، كه له دژی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ده‌ریانكردووه و خۆیان وه‌ك ره‌وتێكی نوێی راگه‌یاندووه به ناوی "ناوه‌ندی بڕیار".
هه‌روه‌ها ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دار "فارووق مه‌لا مسته‌فا" به هه‌مان شێوه خۆی به دوور گرتووه له‌و هه‌واڵ و باسه گه‌رم و گرنگه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له ماڵهپهڕهكهیاندا هیچ به‌لای ئه‌و رووداوه گرنگه‌دا نه‌چوون.
هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و میدیایانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و فارووق مه‌لا مسته‌فا، هاوشێوه‌ی میدیاكانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه، كه له‌شه‌وی رابردووه‌وه تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بریار و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا ئه‌و میدیایانه له‌ناو شاری سلێمانیدان و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ندی بڕیار" نزیك له ئۆفیسه‌كانی ئه‌وان به‌ڕێوه‌چووه و پاش راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش،خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی،به هه‌ستیارییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و به ووردی چاودێری ئه‌و هه‌واڵانه‌یان ده‌كرد كه له‌و رووه‌وه له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌كرایه‌وه.
ئه‌م په‌راوێزخستن و باسنهكردنهی دۆخی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك پشتگیریكردن له باڵی ده‌ستڕۆیشتوو لێكده‌درێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وتێكی گرنگ و كاریگه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ناو ئه‌و حزبه و قۆرخكردنی ناوه‌ندی بڕیار له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووه خسته‌ڕوو و رایانگه‌یاند،كه له‌مه‌وپاش هه‌ر بڕیارێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده ده‌ربكرێت ناشه‌رعییه و وه‌ك بڕیاری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌ژمار ناكرێت.