چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی لەسەر یاسای باری کەسی ڕادەگەیەنێت

چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە یاسای باری کەسی و گرنگترین زاراوەکانی ڕاگەیاند کە گومان لەسەریان دروست بووە.
ڕۆژی دووشه‌ممه 29ـی ته‌ممووزی 2024، چوارچێوەی هەماهەنگی له كۆبوونه‌وه‌ی 198ـه‌مینی خۆیدا هەڵوێستی ڕوون و ڕاشكاوی سەبارەت بە یاسای باری کەسی و گرنگترین زاراوەکانی ڕاگەیاند کە گومان لەسەریان دروست بووە و داوایش لە په‌رله‌مانی عێراق دەکات بەردەوام بێت لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای باری کەسی.
ڕوونیشی کردووه‌ته‌وه، ڕەشنووسی یاساکە بابەتەکانی پەیوەست بە پێگەی تایبەتی هەر مەزهەبێک یان ئایینێک ڕێک دەخات و یاسای کارپێکراو هەڵناوەشێنێتەوە.
به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی، چوارچێوه‌ی ناوبراو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەموارکردنەوەی یاساكه‌ی به ته‌با له‌گه‌ڵ ده‌ستوور له قه‌ڵه‌م داوه، به‌تایبه‌ت کە تێیدا هاتووە؛ عێراقییەکان ئازادن لە هەڵبژاردنی خۆیان و بە شێوەیەک کە لەگەڵ بنەماکانی یاسای شەریعەت و بناغەکانی دیموکراسیدا ناکۆکی نەبێت .
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له دوای جیابوونه‌وه داده‌نێن. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێی وایه "گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادیی ته‌واو بۆ تاكی عێراقی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". به‌گوته‌ی مالیكی "یاسا پێشنیازکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بە پێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەیش بە یاسا ڕێک دەخرێت".
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی گوتوویه‌تی، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ." گوتیشی، هه‌مواره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەروەها له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، به هاوبه‌شی له نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.