شرۆڤه‌كارێکی سیاسی: پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌ت به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات

راپۆرتێکی بەریتانی تیشك ده‌خاته سەر یەکەم سەرژمێریی دانیشتووان کە لە دوای 27 ساڵ دەکرێت، هەروەها ئاماژە بە سیاسی‌کردنی سەر ژمێرییەکە و ناکۆکییه حزبییه‌كان ده‌كات. چاودێرانیش ده‌ڵێن: پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌ت به گروپه سیاسییه‌كان ده‌كات.
پێگه‌ی ئه‌مواجی به‌ریتانی، له ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ی سه‌رژمێرییه‌كه‌ی عێراق كه بڕیاره له 20ـی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، بڵاوی كردووه‌ته‌وه "دوای سێ ده‌یه، بڕیار درا به لابردنی بڕگه‌كانی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه لە سه‌رژمێریی گشتیی سه‌رتاسه‌ری عێراق".
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مواجی به‌ریتانیدا هاتووه "چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان پێشتر هێزه شیعه‌كان هه‌وڵیاندا ئه‌و داتا و ژمارانه ڕابگرن سه‌باره‌ت به زۆرینه‌ی شیعه‌كان له وڵات‌دا، كه په‌یوه‌ستن به هه‌ژموونی دیمۆگرافیی و پێ ده‌چێت ئه‌م پرسه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاربهێنرێت".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا بۆچوونی باسل كازمی، شرۆڤه‌كاری سیاسی وه‌رگیراوه و تێیدا هاتووە "پرۆسه‌ی سه‌رژمێری به پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌ت به لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات به‌جۆرێك ئه‌و لایه‌نانه ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پشكی زیاتر له سامانی وڵات به‌كار دێنن. هاوكات عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرییه‌كی بێگه‌رد دان و پێیانوایه ئه‌م پرسه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سیاسه‌ت، پارت و پێكهاته و ئایینزاكانه‌وه نییه، ته‌نها سه‌رژمێرییه‌كی ژماره‌ییه بۆ دانیشتووانی وڵات و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌گوێره‌ی شار و ناوچه‌كانە".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌رژمێرییه‌كه گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه و پرسیاری نشیته‌جێبوون، خوێندن، ته‌ندروستی، كار و خزمه‌تگوزاری له‌خۆ ده‌گرێت و كارئاسانیش بۆ حكوومه‌ت ده‌كات له‌ڕووی گه‌شه‌پێدانه‌وه هه‌نگاوه‌كانی دابڕێژێت.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە چارەکردنی ناکۆکییە سیاسییە هەڵپەسێردراوەکان کردووە و ئاماژه‌ی داوه "لەنێو ئەو ناکۆکییانەدا پرسی ته‌عریب لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری، کە بەغدا و حکوومەتی هەرێم داوای چاره‌کردنی ڕیشه‌یی دەکەن، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووردا ڕێوشوێنه‌كان دیاری كراون. ئه‌و مادده‌یه بە نەخشەڕێگایەک دادەنرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کەرکووک، بەو پێیەی یه‌كێك له بڕگه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه سەرژمێریی دانیشتووانه به بڕگه‌ی نه‌ته‌وه‌وه، بۆیه ئومێد هه‌یه ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی دەکرێت، ببێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌ی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكی دیموگرافییان له‌سه‌ره".