دهۆك لە گواستنەوەی یاریزانێكی پیشەگەر نزیك بووەتەوە
یانەی دهۆك لە گواستنەوەی یاریزانێكی پیشەگەری خولی سویدی نزیك بووەتەوە و رەنگە لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئەو گرێبەستە یەكلایی بكرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، یانەی دهۆك لەگەڵ سۆمەر ماجید ناوەراستكاری بە ڕەسەن عێراقی لە گفتووگۆدایە و رەنگە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەكانی عێراق درێسی هەڵۆیەكانی بادینان بپۆشێت.
سۆمەر ماجیدی 28 ساڵ، لە سوید لە دایكبووە و لە هێڵی ناوەراست یاریی دەكات، پێشتر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كراوە، دوایینجاریش یاریی بۆ یانەی هێڵسینگبێرگی سویدی كردووە.
