باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی ناو ده‌برێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆتاییهات و بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوبكه‌نه‌وه و وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ره‌وتی ناوه‌ندی "بڕیاری یه‌كێتی" بده‌نه‌وه كه دوێنێ راگهیهنراوێكیان بڵاوكردبووه‌وه و ره‌خنه‌ی توندیان له باڵی ده‌ستڕۆیشتوو گرتبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌وه ده‌رده‌كرێت و وه‌ڵامی ره‌وتی ناوه‌ندی بڕیار ده‌داته‌وه و شێوازی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له نێوان هه‌ردوولادا ده‌خه‌نه ڕوو.