ئیحسان شه‌مه‌ری: گرووپه چه‌كداره‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه

سه‌رۆكی ناوه‌ندیی هزریی سیاسیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كان كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر بڕیاری سیاسیی له عێراق هه‌یه. ده‌شڵێت، گرووپه چه‌كداره‌كان مه‌به‌ستیانه عێراق له شه‌ڕی غه‌زه تێوە بگلێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ـی ته‌ممووزی 2024، ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندیی هزریی سیاسیی له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له عێراق دوو هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به ڕووداو و په‌ره‌سەندنه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی و شه‌ڕی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌یه. یه‌كه‌میان گوزارشت له هه‌ڵوێستی فه‌رمیی حكوومه‌ته و نایه‌وێت لەو شەڕە تێوە بگلێت. هه‌ڵوێستی دووه‌میش هی گرووپه چه‌كداره‌كانه و مه‌به‌ستیانه عێراق بچێته ناو شه‌ڕه‌كه.
ئیحسان شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی دیكه ده‌ست به هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له عێراق بكه‌نه‌وه".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد "ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن ململانێ و ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پتر بن و ئیسرائیلیش مه‌به‌ستی بێت شه‌ڕی دژ به حه‌ماس فراوانتر بكات".
سه‌رۆكی ناوه‌ندیی هزریی سیاسیی عێراق گوتیشی: دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه، كۆتایی به دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس هات و هیچ بوارێك بۆ گفتوگۆ نه‌ما.
شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانی کرایە سه‌ر ناوچه‌ی جورف ئەلسه‌خر له پارێزگای بابل و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به كه‌تائبی حزبوڵڵای عێراقی چوار چەکدار كوژران کە سەر بە لیوای 47ی حەشد بوون، لە كاردانه‌وه‌ی هێرشەکەدا، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی شیعه داوای ده‌ركردنی به په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن. هاوكات مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیش داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه ده‌كات.
هەروەها بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە شوێنی مانەوەیدا لە تاران، لەگەڵ پاسەوانێکی تایبەتیدا لە هێرشێکدا کوژران.