ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی: بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه بۆ باڵی ده‌ستڕۆیشتوو ده‌گێڕێته‌وه
به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌شدارن له‌و سیاسه‌ته چه‌وته
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه له ڕیگه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یانه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان له سیاسه‌ته‌كانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی گرتووه كه "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات،له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌و سیاسه‌ته چه‌وت و هه‌ڵانه‌دراوه كه ئه‌و باڵه په‌یڕه‌ویان كردووه و بڕینی مووچه‌ی فه‌رامانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به تاڵانبردنی سامانی وڵات به سیاسه‌تی چه‌وتی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له قه‌ڵه‌مدراوه و به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به به‌رپرسیاریان ده‌زانن.
هه‌ر بۆیه له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه"تا ئێستا له‌به‌رحورمه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه دێرینه‌كان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی، خۆڕاگڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌په‌رۆشیمان بۆ ئاینده‌ی یه‌كێتیی و ڕه‌چاوكردنی دۆخی سیاسی كوردستان به‌گشتی، نه‌مانویستووه ناكۆكیه‌كان ته‌شه‌نه بكه‌ن و هه‌وڵمانداوه به‌هێمنی و دوور له‌گرژی و دابڕان كاربكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام مه‌خابن له‌دوای ئه‌م هه‌موو پشوودرێژی و خۆڕاگرتنه، سه‌رباری هه‌وڵی دۆستانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش، ده‌بینین هه‌تا دێت ئه‌م گروپه پاوانكاره‌ی یه‌كێتی، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌خۆ، به‌شداری زیاتر ده‌كه‌ن له‌كۆمه‌ڵێ سیاسه‌تی چه‌وت، بۆ به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به ئیزدواجیه‌ته‌وه هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و ڕای گشتی ده‌ده‌ن، له‌هه‌ولێر به‌شداری حكومه‌ت و سیاسه‌ت و "شیرینی" نه‌وت و بڕیاره‌كانن، له‌سلێمانیش ناڕازی و ڕه‌خنه‌گڕن!
به‌پێی ئه‌و ره‌خنانه‌ی "ناوه‌ندی بڕیار" باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی وه‌ك به‌شدار و هۆكار و به‌رپرس له دروستكردنی كێشه‌كان و بڕینی مووچه و به تاڵانبردنی سامانی وڵات له قه‌ڵه‌مدراوه و بوونی ئه‌و كێشانه وه‌ك به‌ره‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌و باڵه ئه‌ژمار كراوه.