ئاڵا تاڵه‌بانی: ئاخ بۆ گۆچانەکەی مام جەلال
گاڵته به ناوه‌ندی بڕیار ده‌كات
K24 - هه‌وڵیر
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی كه سەر بە باڵی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەده به ته‌نزه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر "ناوه‌ندی بڕیار" راده‌گه‌ینێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی به‌غدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌كانی "ناوه‌ندی بڕیار" نووسیویه‌تی: "ئاخ بۆ گۆچانەکەی مام".
به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئاڵا تاڵه‌بانی، رۆژێك پاش پێكهێنانی "ناوه‌ندی بڕیار" دێت كه هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و ژمارەیەک سەرکردەی ئەو حیزبە ناوەندی بڕیاریان دامه‌زراند، كه كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو به‌رامبه‌ر گۆرێنی پاڵێورای یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتییه‌وه.