ئالان حەمەسەعید: پرۆژەیەکی دیجیتاڵی دهخرێته خزمهتی پرۆسهی پهروهرده

K24 – هەولێر:
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەوڵدان بۆ پرۆژەیەکی دیجیتاڵی کە شەش مانگی دیکە دەخرێتە خزمەتی بازنەی یەکەمی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
لەمیانی بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان، ئالان حەمەسەعید، وهزیری پهروهرده، گوتی: وەزارەتی پەروەردە هەوڵدەدات رێگری لە لێکەوتە نەرێنیەکانی شۆڕشی پێنجەمی پیشەسازی بکات، بۆ ئەم مەبەستەش بە پشتیوانیی یونسێف، لە هەوڵدان بۆ پڕۆژەیەکی دیجیتاڵی کە شەش مانگی دیکە دەخرێتە خزمەتی بازنەی یەکەمی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
ئالان ئەمە سەعید نەیشاردەوە کە نەوەیەک لەگەڵ سەردەمی تەکنەلۆژیا لەدایک بوون، بە مامۆستایانیش دەڵێین خۆیان لەگەڵ ئەو نەوەیە بگونجێنن. هاوکات گوتی: ململانێی نەوەکان ئەوکاتە دروست دەبێت کە دوو نەوە خاوەنی دوو بەهای جیاواز بن، ئێمە دەمانەوێت مامۆستاکانمان بە تەواوەتی وەکو ئەو نەوەی ئێستا لە قوتابخانەکانن، هەموو شتێکی خۆیان بۆ ئەو نەوەیە بگونجێنن کە ناتوانن، ئەو ئەرکە بۆ مامۆستایانی ئێستە قورسە، دەبێت کاریگەریی نێوان ئەو دوو نەوەیە کەم بکەینەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 01-08-2024، دووەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە ناونیشانی "پەروەردەی باش، دەرفەتی باشتر" بە چاودێریی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد کە تێیدا پسپۆر و شارەزایانی بواری پەروەردە و خوێندن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە و ئالنگارییەکانی بەردەم پەروەردە و پێشوەچوونەکانی پرۆسەی خوێندن.