پاڵەوانانی سۆران بە مەدالیاوە دەگەڕێنەوە کوردستان

ڕاهێنەری فێرگەی جاگوار بۆ هونەرە جەنگییەکان لە شاری سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پاڵەوانەکانی یانەی وەرزشی سۆران له پاڵەوانییەتی تایکواندۆی "هانمه دانگی" جیهانی لە کۆریای باشوور بە بەشداری 56 وڵات، بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە، 3ـی ئابی 2024، ڕەوا بەخشی، ڕاهێنەری فێرگەی جاگوار بۆ هونەرە جەنگییەکان لە شاری سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بڕیار وایە ئەمڕۆ پاڵەوانەکانی یانەی وەرزشی سۆران کە بەشداربوون له پاڵەوانییەتی تایکواندۆی "هانمه دانگی" جیهانیی لە کۆریای باشوور، بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەو ڕاهێنەرە دەڵێت:چەند ڕاهێنەر و یاریزان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشدارییان کرد لەم پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەدا کرد و توانیان ژمارەیەکی بەرچاو مەدالیا بەدەست بهێنن.

ئەو ڕاهێنەرە گوتیشی: مامۆستا پشتیوان محەممەد کاکە، توانی دوو میدالیای زیو بە دەست بهێنێت بە پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان. بینیامین عیماد حسێن، یەک میدالیای زێر و یەک میدالیای برۆنز. ئامەد عەبدولحەکیم، لە برگەی یەکەم پێنجەم بێت. مامۆستا هۆشەنگ جانۆ، توانی بڕوانامەی ماستەر جیهانی لە بواری ڕاهێنەرایەتی تایکواندۆ بەدەست بهێنێت.

ڕەوا بەخشی ڕاشیگەیاند "بەشداربووان بە جلی کوردی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە پاڵ ئاڵای 56 وڵات چۆنە سەر سەکۆی بەخشینی بروانامە و مەدالیاکان".

دەشڵێت:بڕیارە کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ناوەندی شاری سۆران پێشوازییان لێ بکرێت.

 

Fly Erbil Advertisment