فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی فراسیۆنی پارتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی فراسیۆنی پارتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق

K24 - کەرکووک:

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و دوا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووکیان تاوتوێ کرد.

ئەمرۆ کاتژمێر 3 دوای نیوەڕۆ، فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و دواهەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان تاوتوێکرد.

لەو بارەیەوە، حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەردوولا هاوڕابوونە لەسەر ئەوەی دەبێت سەرجەم پێکهاتەکان بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی بکەن و هیچ پێکهاتەیەک پشتگوێ نەخرێت.

گوتیشی: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە دەبێت پەلە بکرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێش تەواوبوونی ماوەی یاسایی، تاوەکو بتواندرێت پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک دیاری بکرێت.