مەلا بەختیار بۆ کوردستان24: ئەو دۆخە ئەمنییەی لە سلێمانی هەیە ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی یەکێتییە

مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار

K24 – سلێمانی:

مەلا بەختیار لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: ئەو دۆخە ئەمنییەی لە سلێمانی هەیە هەموو ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی یەکێتییە، هەروەها یەکێتی تووشی قەیرانێکی گەورە بووە و  کێشەکانیشی تەکنیکی و ئاسایی نین.

مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24ـدا، گوتی: ئەگەر یەکێتی سنوورێک بۆ ئەو کوشتن و بڕینە دانەنێت زیانی زۆر دەکات.

گوتیشی: ئەو دۆخە ئەمنییەی لە سلێمانی هەیە هەموو ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی یەکێتییە.

ئەو سیاسەتمەدار ئاماژەی بەوەش کرد: یەکێتی تووشی قەیرانێکی گەورە بووەو  کێشەکانیشی تەکنیکی و ئاسایی نین بەڵکو ڕەهەندی گەورەیان هەیە.

دەشڵێت: یەکێتی بۆ ئەوەی لەم کێشانەی ڕزگاری ببێت دەبێت دەرگا بکاتەوە و گوێ لە بۆچوونە جیاوازەکان بگرێت.

جەختی لەوەش کردەوە کە پەنجەرەیەک ماوە ئەویش دیالۆگ و تێگەیشتنە لە بۆچوونەکان.

مەلا بەختیار، باسی لەوە کرد: پرسیارێکی گەورە هەڵدەگرێت کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە زیاتر لە 72 لیست بەشدارن هیچ لیستێک ئامادە نەبووە هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتیدا بکات.