شاندی ئێران له سلێمانییه‌وه په‌یامێك بۆ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ی نێوان هه‌ریه‌ك له "ناوه‌ندی بڕیار" و "زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی" سلێمانی و په‌یامیشی بۆ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی ناردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له باره‌ی په‌یامی شانده‌كه‌ی ئێران، ده‌ست ميدياكان كه‌وتوون، ئه‌و شانده به‌هه‌ردوولایه‌نی ناكۆكی راگه‌یاندووه، كه پێویسته پارێزگاری له پێگه‌ی تاڵه‌بانی بكه‌ن و هه‌وڵیش بده‌ن به‌یه‌كه‌وه درێژه به ئیداره‌دانی یه‌كێتی بده‌ن.
شانده‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا كۆبووه‌ته‌وه و وێڕای دووپاتكردنه‌وه له بێلایه‌نی تاران له كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو باڵه، جه‌خی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، یه‌كێتى وه‌ك حزب بۆ ئه‌وان گرنگی خۆی هه‌یه و ئێران نایه‌وێت ئه‌و دوو باڵه له‌یه‌ك جیاببنه‌وه.