شاندێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گاته سلێمانی
K24 - هه‌ولێر:
جیا له‌و نوێنه‌ره‌ی ئێران، كه ئه‌مڕۆ بۆ نێوه‌ندگیری نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی گه‌یشته سلێمانی، سه‌رچاوه‌یه‌ك تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندێكی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گاته سلێمانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئێران له هه‌وڵدایه بارودۆخه‌كه هێوربكاته‌وه و رێگه له لێكترازنی دیكه‌ی ئه‌و حزبه ده‌گرن.
ئه‌و نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كه له سلێمانییه، به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له باڵه‌كانی "ناوه‌ندی بڕیار" و "زۆرینه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی" كۆبووه‌ته‌وه و به روونی په‌یامی خۆیانی پێگه‌یاندوون و رایگه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان لایه‌نگیری هیچ یه‌كێك له باڵه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵام رێگه له جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و حزبه ده‌گرن.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی، بنه‌مای زۆرینه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌دان.