دووتەقینەوە لە خورماتوو روویاندا
نزیكەی 10 كەس بوونە قوربانی
K24 – خورماتوو
شەوی رابردوو دوو تەقینەوە لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو روویاندا بەم ھۆیەوە 6 كەس كوژران و 3 دیكەش برینداربوون.
پەیامنێری كوردستان24 لە خورماتوو رایگەیاند: "شەوی رابردوو دوو تەقینەوە لە گوندی شاسەیوانی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو روویانداوە، لە ئەنجامدا 6 كەس كوژران و 3 دیكەش برینداربوونە".
پەیامنێرمان لە زاری شایەتحاڵەكانەوە گوتی: "لەسەرەتادا ئۆتۆمبێلیكی بۆمبڕێژكراو دانرابووەوە، كاتێك ئۆتۆمبێلەكە دەتەقێتەوە خەڵكی لەو ناوچەیە كۆدەبنەوە مێرمنداڵێك خۆی بە قەرەباڵغی خەڵكدا دەتەقێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "سەرجەم قوربانیانی تەقینەوەكانی شەوی رابردووی خورماتوو شیعە مەزھەبن".
گوندی شاسەیوان 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی خورماتوو دورە و 300 خێزان نیشتەجێی گوندەكەن كە زۆربەیان شیعە مەزھەبن.