لە هەولێر، کۆنسێرتی میوزیکی 'هاوڕێیانی ئارامی ڕۆح' ساز دەکرێت

لە هەولێر هۆڵی ڕۆشنبیری، نۆیەمین کۆنسێرتی هاوڕێیانی ئارامی ڕۆح- کۆیە، بە بەشداریی چەندان میوزیکژەن و گۆرانیبێژ بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ 65ـی ئابی 2024، ئارەزوو ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری میوزیکی هاوڕێیانی ئارامی ڕۆح، دەربارەی کۆنسێرتەکە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمە کۆنسێرتی ساڵانەی گروپەکەمانە و هەوڵ دەدەین هەندێکجار دەنگ و ڕەنگی هونەری پڕ بەهرە و جوانیی کۆیە، بگەیەنینە دەرەوەی سنوورەکان. ئەم کۆنسێرتە زیاتر لە 10 بەرهەم پێک هاتووە و گۆرانیەکان مۆرکی ڕەسەنایەتی کوردی و بەتایبەتە بە کۆیە و ئەو مۆرکە بە بەرهەمەکانەوە دیارن.

گوتیشی: هاوڕێیانی ئارامی ڕۆح لەساڵی 2015 دامەزراوە و مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، کۆمەڵێک گەنجمان لەگەڵە و کۆنسێرتەکە بەسەرپەرشتیی خۆمە، بەشێوازێکی تایبەت کۆنسێرتەکە بەڕێوە دەبەین، هەر جارێک کە دێینە سەر ستەیج چەند گۆرانییەکی نوێمان پێیە، هەروەها چەند گۆرانی و ئاوازی فۆلکلۆر بەشێوازێکی نوێش پێشکەشی دەکەین.

Fly Erbil Advertisment