نەخۆشی شێرپەنجە بووەتە دێوەزمە بۆ دانیشتووانی پارێزگای زیقار

ئاماره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له پارێزگاكانی باشووری عێراق تادێ و زیاد دەکات، پارێزگای زیقاریش كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی تێدا تۆمار كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه ده‌ڵێت: ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تووشبووان زۆر له ئاماره‌کان زیاتره.
له‌كاتێكدا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هۆ سه‌ركییه‌كانی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه له عێراق، بۆ پیسبوونی ژینگه، ئاوی چه‌م و ڕووباره‌كان و ده‌ردانی گازه ژه‌هراویه‌كان له‌لایەن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یاس خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار ئاشكرای ده‌كات "زیقار یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی تێكڕای تووشبوون به شێرپه‌نجه لەو پارێزگایە جێگه‌ی نیگه‌رانیە".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "له‌ماوه‌ی 14 ساڵدا هەشت هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به شێرپه‌نجه له زیقار تۆماركراون، لە نێو توشبوواندا ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت و منداڵیش هەن".
به‌گوێره‌ی راپۆرته فه‌رمییەکان، ده‌ردانی گازه ژه‌هراویه‌كان له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و پیسبوونی ژینگه كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و ئه‌وانه‌ی ده‌خرێنه ناو ئاوی چه‌م و ڕووباره‌كان، هۆی ڕاسته‌وخۆن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕای ئاستی تووشبوونی ساڵانه به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی ڕاسته‌قینه زۆر له ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو زیاتره، چونكه به‌شێك له تووشبووان له پارێزگاكانی دیكه تیمار دەکرێن.
خه‌فاجی ده‌ڵێت: دۆسیه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ڕووی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری و دابینكردنی ڕێژه‌یه‌كی زیاتری ده‌رمان، پێویستیی به پاڵپشتییه‌كی زیاتری حكوومه‌ت هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی تووشبووان له چینی هه‌ژارانن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تێكڕای تووشبوون به شێرپه‌نجه له پارێزگاكانی باشووری عێراق ساڵانه زیاد دەبن و به‌شێك له تووشبووانیش بۆ چارە دێنە نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.