پارێزگای هەولێر: داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان کاریگەریی لەسەر ژینگەی هەولێر دروستکرد

کۆبوونەوەییەکی پارێزگای هەولێر ئاشکرای دەکات، داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان کاریگەریی لەسەر ژینگەی هەولێر دروست کردووە، دووپاتیشی لە خزمەتکردنی زیاتری گەڕەکە هەژار نشینەکانی هەولێر کردەوە.
سێشه‌ممه 6ـی ئابی 2024، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، هاوشێوه‌ی دروستكردنی رێگه‌وبان و قیرتاوكردن و گه‌یاندنی ئاو و كاره‌با.
له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه به ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرا كه جه‌خت له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دووپاتكرایه‌وه كه هه‌میشه وه‌ك دوو دامه‌زراوه‌ی چاودێریی و جێبه‌جێكردن هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بوونه.
ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، حه‌وت بڕیاره‌كه‌ی تایبه‌ت به داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ژینگه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن پاڵاوگه یاساییه‌كان و نه‌هێشتنی دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و مۆلیده‌كان و كاتمكردنییان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا كاریگه‌ری ئه‌رێنییان بۆسه‌ر ژینگه و ئاوهه‌وای شاری هه‌ولێر دروستكرد.
گرفتی ئاوی ماڵانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا كه له رێگه‌ی پاڵپشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین بیری ئاو له‌و گه‌ڕه‌كانه لێدرا كه به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا وشكبوون، جیا له جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه، دووپات لەوە كرایه‌وه له هه‌نگاوه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو گرفته‌كان به یه‌كجاره‌كی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له ته‌وه‌ری كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رڕۆتین و ڕاییكردنی كارووباری هاووڵاتییان رێزگرتنییان كرایه‌وه، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ش گفتوگۆكران كه ده‌بنه هۆی كارئاسانی و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان.