لە دارەتوو ئاوەڕۆیەکی لوولەیی دروستدەکرێت و 1300 مەتر شەقامیش قیرتاو دەکرێت
به ڕاسپارده و ڕێنماییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م و بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه جه‌خت له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌كاته‌وه، لەگەڵ بەرنامە و پلانەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و دەورووبەری شار جێبەجێ دەکرێن.
سێشەممە 6ـی ئابی 2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاوی کردوە، به 327 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له داره‌توو ده‌ستیپێكردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی داره‌تووی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووە كه بریتییه له دانانی ئاوەڕۆیه‌كی لوولەیی بۆ سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازیی، پاشان قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژایی 1300مەتر بە ئاراستەی دارەتووی کۆن.
وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای دەکات، ئه‌و پرۆژه‌یه بە 327 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان و نیشتمان و هەرێم و ناوچەی پیشەسازیی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن.
سێشه‌ممه 6ـی ئابی 2024، به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندار به هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، هاوشێوه‌ی دروستكردنی ڕێگه‌وبان و قیرتاوكردن و گه‌یاندنی ئاو و كاره‌با.