جەنەراڵی هێڵی بەرگری پۆرتوگال وازهێنانی راگەیاند
دوای 20 ساڵ یارییكردن و به‌ده‌ستهێنانی سێ چامپیۆنزلیگ و ناسناوێكی یۆرۆ و چه‌ندین ناسناوی دیكه كیلبه‌ر پێپی له ته‌مه‌نی 41 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاری له یارییكردن راگه‌یاند.
ئەمڕۆ هەینی، 9/8/2024، كلیبه‌ر پیپی بڕیاریدا پێڵاوه‌كه‌ی هه‌ڵبواسێت و خاڵێك له كۆتایی چیرۆكی یارییكردنی دابنێت و له ته‌مه‌نی 41 ساڵی و 112 رۆژی وازهێنانی یه‌كجاری له یارییكردن رابگه‌یەنێت.
پێپی له‌دایكبووی به‌رازیله، به‌ڵام هیچ كات یاریی بۆ به‌رازیل نه‌كرد و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی هه‌ڵبژارد و ساڵی 2008 بۆ جاری یه‌كه‌م بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كرا.
چیرۆكی پێپی له‌گه‌ڵ پۆرتوگال له یۆرۆی 2008 ده‌ستی پێكرد و له یۆرۆی 2024 كۆتایی هات و یه‌كێكه له‌و یاریزانانه كە به‌شداریی زۆرینه‌ی یارییه‌كانی پۆرتوگالی كردووه و به‌شداری سێ مۆندیال و پێنج یۆرۆی كردووه كه له 23 یاریی یۆرۆ سه‌ره‌كی بووه و ته‌نیا له دوو یاریی گۆڕانكاری پێكراوه.
پێپی له‌گه‌ڵ پۆرتوگال بووه پاڵه‌وانی یۆرۆی 2016 و نه‌یشن لیگی 2019، ساڵی 2014ـش به باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ده‌ستنیشانكرا.
پێپی 141 یاریی به درێسی پۆرتوگال كردووه و هه‌شت گۆڵ و چوار ئه‌سیستی هه‌یه و 11 هه‌زار و 668 خولهك یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه.
پێپی له یانه‌ی مارتیمۆی پۆرتوگالی ده‌ستی به یارییكردن كردووه و ساڵی 2004 په‌یوه‌ندی به پۆرتۆ كرد و ساڵی 2007 یش بووه یاریزانی ریال مه‌درید و 10 ساڵ له‌گه‌ڵ شاهانه‌كان مایه‌وه.
پێپی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ، سێ ناسناوی لالیگا، سێ ناسناوی سوپه‌ری ئیسپانیا، دوو ناسناوی جامی شا و دوو مۆندیالی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ئەو بەرگریكارە بە ڕەسەن بەرازیلییە له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌شداری 334 یاریی كرد و س35 گۆڵی كرد و له‌گه‌ڵ سێرخیۆ رامۆس سه‌ركردایه‌تی هێڵی به‌رگری سه‌رده‌مه زێڕینه‌كه‌ی ریال مه‌دریدیان كرد.
پێپی دوای ریال مه‌درید ساڵی 2018 په‌یوه‌ندی به بێشكتاش كرد و دوای ساڵێك گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی لاوی خۆی و بووه‌وه یاریزانی پۆرتۆی پۆرتوگالی
پێپی له دوو سه‌رده‌می له‌گه‌ڵ پۆرتۆ به‌شداری 288 یاریی كرد و 17 گۆڵ و 11 ئه‌سیستی تۆمار كرد و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ش چوار ناسناوی خولی پۆرتوگال و 5 ناسناوی جامی پۆرتوگال و دوو ناسناوی جامی خولی پۆرتوگال و سێ ناسناوی جامی سوپه‌ری پۆرتوگالی به‌ده‌ستهێنا.
پێپی ناوی خۆی له‌نێو ئه‌فسانه‌كانی تۆپی پێی پۆرتوگال و ریال مه‌درید و پۆرتۆ نووسییه‌وه و تاهه‌تایه جارێكی دیكه وه‌كو یاریزان له یاریگه‌كان نایبینینه‌وه.