سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق : هەنگاوەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو خۆی بەڕێوەدەچێت

دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

 

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکوردستان24 ئاماژە بەوە دەکات، هەنگاوەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو خۆی بەڕێوەدەچێت.

دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکوردستان24ـی گووت: سەرجەم هەنگاوەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو خۆی بەڕێوەدەچێت و هەنگاوی باشیان بڕیووە.

راشیگەیاند، لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا پرسی وردبینی لە مەرجی کانیدەدەکان تەواو دەکرێن.

دادوەر عومەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، هەموو هەوڵێکیان داوە تا ئەو کەسانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە لەرێگەی سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن کێشەکانیان بۆ چارەسەربکرێت.

 دەشڵێت: بەپێی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان، هەرکاندیدێک ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت کە یاساکە دیاریی کردووە، دوور دەخرێتەوە.