سلین دیۆن بۆ ترەمپ: بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە گۆرانی من بەکار بهێنیت

سیلین دیۆن گۆرانیبێژی کەنەدی ڕایگەیاند، بەکارهێنانی گۆرانی " My Heart Will Go On " کە لە فیلمی "تایتانیک"ەوە گوتویەتی، لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن بۆ دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری لە مۆنتانای پایتەخت ڕێگەپێدراو نەبووە.

ئەو گۆرانییە بەناوبانگە و ڤیدیۆ کلیپەکەی لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە شاری بۆزمان لە ویلایەتی مۆنتانای پایتەخت لەسەر شاشەیەکی گەورە نمایش کرا.

لای خۆیەوە سیلین دیۆنی، گۆرانیبێژ لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی "X" خۆی ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە ئەم گۆرانییەی من بەکاربهێنرێت و سیلین دیۆن بە هیچ شێوەیەک پشتگیریی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە ناکات.

سیلین دیۆن پێنج جار بەگۆرانیی " My Heart Will Go On " خەڵاتی گرامی وەرگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دیۆن، لە مانگی یەکی ساڵی 2017 لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ترەمپدا ڕەتی کردەوە گۆرانی بڵێت، ئەویش دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016دا.