بریکاری وەزارەتی کارەبا: پلانی حکوومەتی هەرێم دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هاووڵاتییان
بریکاری وەزارەتی کارەبا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە وەزارەتی کارەبا، ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، زۆر چاویان لەسەر وەزارەتی کارەبا بووە، هەوڵیان داوە ڕۆژانە 24 کاتژمێر کارەبا بدەن بە هاووڵاتییان.
سێشەممە، 13ـی ئابی 2024، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوانەی ئامادەکارییان بۆ ئەم پێشانگەیە کردووە و ماندووبوون تێیدا لە بەڕێوەبەرایەتی ژووری بازرگانی سلێمانی، بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، سەندیکای سەنعاتی بەرقی ئێرانی، پەیوەندییەکانی ئێران لە کونسڵخانەی ئێران، دەستخۆشییان لێ دەکەم.
ئەو بریکارە دەڵی، ئەم جۆرە پێشانگەیانە دەبێتە هۆی دروست بوونی کار و ئەو کارا و پڕۆسانەی ئێمە جێبەجێی دەکەین، تاکو بەم کەرەستانە بکرێت.
سەبارەت بۆ پلانی درێژخایەنی کارەبا، ئەو بریکارە دەڵێت: لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە وەزارەتی کارەبا، ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران خودی خۆی، زۆر چاویان لەسەر وەزارەتی کارەبا بووە، بەدەنگ وەزارەتی کارەباوە هاتوون، هەوڵیانداوە وا لە وەزارەتی کارەبا بکەن ڕۆژانە 24 کاتژمێر کارەبا بدات بە هاووڵاتییان، بەڵام تاکو ئیستە تەواوی قۆناغەکانمان نەبڕیوە تاکوو ڕۆژانە 24کاتژمێر کارەبا بدەین. تەنیا ئێستە لیژنەیەک هەیە لە پەرلەمان تایبەتن بە مەکتەبی سەرۆکوەزیرانەوە هەوڵ دەدەن بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد بکەن.