ئۆباما و ئەردۆغان لە كۆبوونەوەدان

K24 – ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وڵاتی چین دەستیپێكرد.

كۆبوونەوەی ئۆباما و ئەردۆغان لە میانی بەشداریكردنیادایە لە كۆبوونەوەی لوتكەی سەركردەكانی جی20 كە لە شاری ھانگتشوی وڵاتی چین بەڕێووەدەچێت، بڕیاریشە دوای كۆبوونەوەی نێوانیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی گفتوگۆی نێوانیان بخەنەڕوو.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەنقەرە پێشتر داوای لە واشنتۆن كردبوو فەتحوڵڵا گولەن رادەستی توركیا بكاتەوە كە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی كودەتا شكستخواردووكەی 15 تەمموزی ئەمساڵ، بەڵام تا ئێستا ئەمریكا رەزامەندی بۆ ئەم داوایە دەرنەبڕیووە.