توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئەستێرەیەکی کاربۆنی دایناسۆرەکانی له‌ناو برد

دايناسۆر
دايناسۆر

زانایان ئاماژه‌ به‌وه‌ به‌ر له‌ 66 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی ژیان لەسەر زەوی ڕووی دا کاتێک ئەستێرەیەکی بچووک کە تیرەکەی لە نێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر بوو لەگەڵ دوورگەی یوکاتان لە مەکسیکدا پێکی دادا و کارەساتێکی گەورەی لێ كه‌وته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك نزیکەی سێ لەسەر چواری زیندەوەرەکانی سه‌ر زه‌وی له‌ناو برد و كۆتایی به‌  دایناسۆرەکان هێنا.

زانایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، ئەستێرە بچووکەکە بووه‌ خۆڵ و تۆزه‌كه‌ی به‌ هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌وه‌ و تا ئێسته‌یش لە چینێکی قوڕدا لە سەرانسەری جیهاندا ماوه‌ته‌وه‌، کە لە دوای ئەو ڕۆژە سەختە له‌و چینه‌دا نیشتووەتەوە.

شیکارییەکی نوێ بۆ ئەم پاشماوەیە مشتومڕێکی درێژخایەنی سەبارەت بە سروشتی ئەو ئەستێرە بچووکە چارە کرد دوای ئەوەی دەریخست، ئەم تەنە بۆشاییە لە ناوچەیەکی دوورتر لە شوێنی موشتەری لە کۆمەڵەی خۆری دەرەوەدا سەرچاوەی گرتووە.

بە پشتبەستن بە پێکهاتەی پاشماوەکان، ئەو تەنەی کاریگەری لەسەر زەوی هەبووە، ئەستێرەیەکی کاربۆنی بووە، کە بە ئەستێرەیەکی جۆری C ناو دەبرێت و بەهۆی بەرزی چڕیی کاربۆنەکەیەوە ناوی لێنراوە.

لە کاتێکدا توێژینەوەکە ڕەتی کردووه‌ته‌وه‌ ئەو تەنەی بەر زەوی کەوتووە دوورەپەرێزێکە یان چینە پاشماوەکە لە ئەنجامی چالاکیی گڕکانەکانەوە دروست بوو بێت، وەک هەندێک گریمانەیان کردووە.

ماریۆ فیشەر گۆد، زانای جیۆکیمیا لە زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکی تایبه‌تمه‌ند له‌و بواره‌دا، ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی ئابی 2024، له‌ گۆڤاری "ساینس" بڵاو كرایه‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، تۆپه‌ڵه‌یه‌ك کە لە ده‌وروبه‌ره‌كانی کۆمەڵەی خۆرەوە هەڵدراوه‌، دایناسۆرەکانی له‌ناو برد.

ئەو کاریگەرییەی لە کۆتایی "چاخی ته‌باشیری" ڕووی دا، بووە هۆی دروستبوونی کانیاوی چیککسولوب، کە تیرەکەی 180 کیلۆمەتر و قووڵییه‌كه‌ی 20 کیلۆمەترە.

چینە گڵەکە دەوڵەمەندە بە کانزاکانی ئیریدیۆم، ڕوتینیۆم، ئۆسمیۆم، ڕۆدیۆم، پلاتینیۆم و پالادیۆم، لەسەر زەوی دەگمەنن، بەڵام لە ئەستێرە بچووکەکاندا باون.

دایناسۆرەکان بۆ ماوەیەکی زۆر له‌سه‌ر زه‌وه‌ی باڵاده‌ست بوون، له‌ دوای ئه‌م کاریگەرییە جگە لە باڵداره‌كانیان، ئه‌وانی دیكه‌ لەناو چوون. هەروەها پەلەوەرە فڕیوەکان بە تیرۆسۆرات ناسراون، پەلەوەرە گەورەکانی دەریایی و بوونەوەرە دەریاییەکانی دیکە، لەوانەش جۆرەکانی پلانکتۆنی دەریایی، لەناوچوون.

فیشەر هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، باوه‌ڕی وایە ئەگەر ئەم ڕێکەوتە گەردوونییە نەبووایە، ئەستێرەیەک لەگەڵ زەویدا به‌ر كه‌وتووه‌، ڕەنگە ژیان لەسەر زه‌وی زۆر جیاوازتر پەرەی سەندبایه‌.

Fly Erbil Advertisment