گۆڕان لەسەر كێشەكانی ناوخۆیی یەكێتی ھاتە دەنگ
گۆڕان لەبارەی كێشەكانی ناوخۆیی یەكێتی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ھەوڵوێستی ئەوان بێ لانییە لەنێوان باڵەكانی یەكێتی و كارمان كردووە بۆ نزیكبوونەوە و گفتۆگۆ و چارەسەر لە نێوانیان.
لەبارەی رای ھەڵسوڕاوانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر كێشەكانی ناو یەكێتی، لە روونكردنەوەكەدا بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ، راوبۆچوونی ھەڵسوراوێكی گۆڕان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تەعبیر لە راو ھەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان ناكات".
دهقی رونكردنهوهكەی بزووتنەوەی گۆڕان
هەڵویستی بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە کێشەو ناکۆکی یەکانی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێ لایەنییە لەنێوان هەڤاڵانی یەکێتییدا.هەروەها بەپەرۆشەوە کارمان کردوە بۆ نزیکبونەوەو بەگفتوگۆ چارەسەرکردنی نێوانیان و ریگرتن لە تەشەنەکردنی ناکۆکی یەکانیان. هەر لەم سۆنگەیەوە هەڵوێستی هەڤاڵانی یەکێتیی لە گرتنەبەری ئەو ریکارانە بەرز دەنرخێنین. بەداخەوە کاک عەبدوڵای کویخا موبارەک لە پەیجی تایبەتی خۆی بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بەکێشەکانی ناو یەکێتیی. ئێمە ڕای دەگەیەنین کەناوەڕۆکی هەر لێدوان و نوسینێکی هەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان کە هاوشێوەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان نەبێ بەهیچ شێوەیەک تەعبیر لە ڕاو هەڵویستی بزوتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو ڕای تایبەتی ئەو کەسەیەو خۆی بەرپرسە لێی. لەگەڵ ڕێزدا.
جڤاتی نییشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ۲٠۱٦/٠۹/٠٤