باڵەخانەیەکی فەرماندەیی ئێران لە دیمەشق ئاشکرا دهبێت
60 ھەزار چهكداری شیعەی بیانی لە شەڕی سووریا بەشدارن
K24 - ههولێر:
ئەنجوومەنی میللی بەرگری، ناسراو بە موجاھیدینی خەلق، ئاشكرایکرد، ئێران بەشدارییەكی فروانی لە شەڕی سووریادا ھەیە.
وێبسایتی "مهیل ئۆنلاین"ی بەریتانیا، لە سەر زاری ئەو رێكخراوە ئاشكرایکرد، باڵەخانەیەکی 5 نھۆمی لە نزیك فڕۆكەخانەی دیمەشق ناوەندی فەرماندەیی و زانیاری ئێرانە لە سووریا.
بە گوێرهی ههواڵی "مهیل ئۆنلاین" باڵەخانەكه لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە پاسهوانی لێدەكرێت و نزیكەی ھەزار كەسی تێدایه.
وێبسایتهكه ئهوهشی ئاشكراكردووه، ئەو باڵەخانە نۆرینگەیەكی پزیشكی تایبهتی ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ئهو چهكداره ئێرانییانهی له شهڕهكاندا برینداردهبن.
تا ئێستا باس لەوە دەكرا 16 ھەزار سەربازی شیعەی بیانی لە خاكی سووریان، بەڵام بەپێی بەڵگەكانی موجاھیدین 60 ھەزار شیعە لە شەڕی سووریا بەشدارن.