کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی:41
دهۆک: 41
کەرکووک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 27
گەرمیان: 46