ڤینۆس بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه
له خانمه تێنسزانێكی ئه‌ڵمانیای برده‌وه
له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مێریكا بۆ ئاستی خانمان، ڤینۆس هاوشێوه‌ی سیرینای خوشی بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه.
ڤینۆس ویلیامزی ته‌مه‌ن 36 ساڵ و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می جیهان به ئه‌نجامی دوو سێتی بێبه‌رامبه‌ر له لۆرا سیگمۆندی تێنسزانی ئه‌ڵمانیای برده‌وه و ئه‌نجامی سێته‌كانیش (1 ـ6) و (2 ـ6) بوون.
بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه به دیاریكراوی له كات 19:30، كارۆلین ڤۆزنیاكی دانیماركی و پۆلێنكراوی یازده‌یه‌می جیهانی رووبه‌ڕووی مادیسۆنی تێنسزانی ئامێریكا ببێته‌وه.
پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مێریكای كراوه، بۆ ئاستی خانمان ململانێیه‌كی گه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئانجیلیك كێربه‌ری ئه‌ڵمانیا و سێرینا وێلیامزی ئه‌مێریكا، پێترا كڤیتۆڤای چیك، سیمۆنا ههلیبی رۆمانیا و كارلا سوارێزی ئیسپانیا به‌ربژێری سه‌ره‌كین بۆ بردنه‌وه نازناوه‌كه و تا ئێستا ئاوڕیان له شكست نه‌داوه‌ته‌وه.