دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لەخەرج و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2024 لە هەولێرن

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان

شاندێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینی لەخەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2024 هاتنە هەولێر و وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا هەماهەنگیی و پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچەو میالاکات.

 ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێریـــی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. 

 بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتەکە، لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ لەسەر کاری تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی لەهەرێمی کوردستان کراوە، وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی و هەماهەنگی وەزارەتی بۆ سەرخستنی کارەکانیان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند: لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا هەماهەنگیی و پەیوەندیی بەردەوامیان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی چاودێری دارایی هەبووە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە هونەری و تەکنیکیەکانی تایبەت بە خەرجی و داهات و لیستی مووچەو میالاکات، بەردەوام دەرگای وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیەکانیان بەڕوویاندا کراوە بووە.

لە بەرامبەردا، بەرپرسانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی وەزیری داراییان کرد کە بەردەوام لەسەر هێڵ بووە بۆ چارەسەری ئەو کێشەو گرفتانەی لە بواری ژمێریاری و بوودجەو داهات و خەرجیەکان لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵدا هەبووە، هەروەک شاندەکە ئامانجی سەردانەکەیان ڕوونکردەوە کە خۆی لە وردبینی لەخەرجی و داهاتی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2024دەبینێتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای بودجەی گشتی عێراق کە پێویستە هەر سێ مانگ جارێک تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی وردبیبی لە داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.