ئاده‌م لالانا له دواساته‌كانی ئینگلیزه‌كان رزگار ده‌كات
هانده‌رانی ئینگلیزی هوتافی شێتیان له دژی ئالاردایسی راهێنه‌ر ده‌وته‌وه
له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا و ئینگلاند به یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی ئینگلیزه‌كان كۆتایی هات.
سام ئالاردایس له یه‌كه‌مین یاریی فه‌رمیدا وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به زه‌حمه‌ت توانی به‌ربه‌ستی سلۆڤاكیا ببڕێت، له كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا له خوله‌كی 57ـه‌وه به 10 یاریزان یارییان ده‌كرد، به‌وپێیه‌ی مارتن سكێرتل به كارتی سوور كرایه‌وه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئاده‌م لالانا پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات له خوله‌كی 90 گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له كاتی یارییه‌كدا، هانده‌رانی ئینگلیزیه‌كان هوتافی شێتیان له دژی سام ئالاردایسی راهێنه‌ری ئینگلاند ده‌وته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی سلۆڤاكیا، سكۆتلاندا، سلۆڤینیا، لیتوانیا و ماڵته یاریی ده‌كات.