فه‌تلاوی بۆ مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی: مه‌چوونه ژێرباری بڕیاره‌كانی هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
حه‌نان فه‌تلاوی, سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئیراده له په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرايكرد، به به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانى راگه‌یاندووه، نه‌چنه ژێرباری ئه‌و بڕیاره سیاسییانه‌ی له هه‌ولێر ده‌رده‌چن.
فه‌تلاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، پێویست ناكات بكه‌ونه ژێر ئه‌و بڕیارانه‌ی له هه‌ولێر ده‌رده‌چن و نووسیویه‌تی: "پێویست ناكات بڕیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له هه‌ولێر بدرێت و یه‌ك كه‌س و یه‌ك حزب ده‌رییان بكات".
فه‌تلاوی له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی، له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ساسیی كۆبوومه‌وه و گفتوگۆمان له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردووه و باس له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه".
له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه كه هه‌موو حزبێك بۆچوونی جیاوازی تێدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش كارێكی سرووشتییه و به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.