دایک و باوکانی سەربازانی کوژراوی ئیسرائیل داوای سپێرمی کوڕەکانیان بۆ دروستکردنی نەوەیەکی نوێ دەکەن
زۆربەی ئەو دایک و باوکە ئیسرائیلیانەی کوڕەکانیان لە شەڕی دژ بە حەماسدا لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە لە غەززە کوژراون، داوا دەکەن نموونەی سپێرم لە جەستەی کوڕە کوژراوەکانیان وەربگرن و نەوەی پێ دروست بکەن.
ئاژانسێکی هەواڵی جیهان بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی دایک و باوکانی ئیسرائیلی زیادی کردووە کە داوای کۆکردنەوەی سپێرم لە جەستەی کوژراوی کوڕەکانیان دەکەن کە لە شەڕی غەززەدا لە دوای هێرشەکانی حەماس لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە کوژراون.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، یاسا و ڕێنماییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە تاڕادەیەک ئاسان کراون، بەڵام خێزانەکان ناڕازی و تووڕەن لە پرۆسەی درێژ و ئاڵۆز بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سپێرمی منداڵەکانیان.
ئاڤی هارۆش دەڵێت: لە ڕۆژانی پێش ئەوەی ئەفسەرانی سوپا لە دەرگایان بدەن، هەستی بەوە کردووە کە شتێکی ترسناک ڕوو دەدات.
ئاڤی بە دەنگێکی لەرزۆکەوە ئەو ساتەی بەبیر هێنایەوە کە هەواڵی مردنی کوڕە 20 ساڵانەکەی لە باشووری کەرتی غەززە بیست.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
20ـی ئابی 2024، وهزارهتی تهندروستیی غهززه ڕایگهیاند، تادێ بههۆی هێرشهكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر كهرتی غهززه ژمارهی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له ههمان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییهتیی و نههامهتیی سەخت بوونە.
وهزارهتی تهندروستیی غهززه ئاماژهی بهوه كرد، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ 40 ههزار و 173 كهس بهرز بووهتهوه. هاوكات، ژمارهی برینداران گهیشتووهته زیاتر 92 ههزار و 857 كهس. ڕوونیشی كردووهتهوه 70%ـی قوربانییهكان منداڵ و ئافرهتن.
وهزارهتی تهندروستیی غهززه ڕوونیشی كردووهتهوه، له 24ـی كاتژمێری ڕابردوودا، 34 كهس شههید بوونه و نزیكهی 100 كهسی دیكهیش بریندار بوونه.
20ـی ئابی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا لەبارەی ئاگربەستی غەززەدا گوتی: کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، هاوکات پەیاممان ڕوونە دەبێت ئاگربەست لە کەرتی غەززەدا ڕابگەیندرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە کرد، ئاگربەستی غەززە دۆخی ناوچەکە هێور دەکاتەوە، هەروەها پەیامیان بۆ ئێران و حزبوڵڵا ناردووە کە سنوورێک بۆ گرژییەکان دابنێن.
جەختی لەوەش کردەوە، ڕێگە بە داگیرکاری درێژخایەنی ئیسرائیل نادەن. هاوکات دەڵێت: کار دەکەین بۆ ئەوەی حەماس لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا بەشدار بێت.
19ـی ئابی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان کاردەکەین بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخی ناوچەکە و پێویستە هەمووان خۆیان لە گرتنەبەری هەنگاو یان کارێک بەدوور بگرن کە گرژییەکان زیاتر و توندوتیژییەکان فراوانتر دەکەن.
بلینکن گوتیشی: گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی باشترین ڕێگەیە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ناتانیاهۆ دڵنیای کردمەوە کە ئیسرائیل ئەو پێشنیارەی قبوڵ کردووە کە پێشکەش کراوە، حەماسیش ئێستا دەبێت قبووڵی بکات.