عەلی ناسر: ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەژێر هەڕەشەدایە

عەلی ناسر، شرۆڤەکاری سیاسی
عەلی ناسر، شرۆڤەکاری سیاسی

چاودێرێکی سیاسیی عێراقی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانەوە، ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کەوتووەتە ژێر هەڕەشە، دەشڵێت: ئەو تاوانە ئەلیکترۆنیانە پەلاماری کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان دەدەن.

پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024، عەلی ناسر، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەر کەسێک دەتوانێت  لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پەلاماری هەر کەسێک بیەوێت، بدات، چونکە ئاسایش نییە.

ئەو چاودێرە سیاسییە دەڵێت: ئیستا لە سەرووبەندی هەڵبژاردنداین، پێشبینی دەکەین کە زانیارییەکان دزەیان پی بکرێت چونکە هیچ ئاسایشێکی ئەلیکترۆنی نییە. ئاماژە بەوە دەکات "بەو تاوانە ئەلیکترۆنیانە، هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراک و لایەنەکانی دیکە دەکەن" دەڵێت: پێویستە عێراق ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگانە بێتەوە چونکە کەوتووەتە ژێر ئەو هەڕەشە ئەلیکترۆنیانە، بەوەش ئاسایشی نیشتمانی کەوتووەتەوە ژێر هەڕەشەوە.

عەلی ناسر گوتی: هێرشە ئەلیکترۆنییەکان پەلاماری کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان دەدەن. گوتیشی: عێراق لە ئاستی تەکنەلۆجیادا پێشکەوتووە و دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکات، بەتایبەت لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە.

دەڵێت: هەر جارە و پەلامااری کەسایەتییەک دەدرێت بە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ.
عەلی ناسر پێی وایە ئەوە ئالەنگاریی گەورەن، پێویستە ڕاستییەکان دەربکەون، چونکە ئەو هەوڵانە کاریگەرییان هەیە.