بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

لە هەفتەی داهاتوودا لە شەش ڕێگەی سەرەکیی دهۆک کامێرای چاودێریی خێرایی دەخرێنە کار و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی شارەکەش ڕێنمایی نوێ بۆ شۆفێران بڵاو دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، لە 28/8/2024 کامێرای چاودێریی تیژڕەوی لە شەش شوێن دەکەونە کار و خێرایی لێخوڕین سنووردار کراوە و داوا دەکات شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی تووشی سەرپێچی و سزای پێبژاردن نەبنەوە.
چوار لە شوێنانەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی هاتوچۆیان تێدا دەکەوێتە نابێت لە کاتژمێرێکدا خێرایی لێخوڕین لە 60 کیلۆمەتر زیاتر بێت، شەقامەکانیش ئەمانەن:
- شەقامی گەڤەرکێ
- شەقامی چاکسازی زرکا
- شەقامی ئەڤریکێ
- شەقامی چڕە
هەروەها لە ڕێگەی سەرەکی هەولێر - دهۆک لە ئۆڤەرپاسی سێگردکا لە شارەدێی ڕۆڤیا کامێرای چاودێری دەکەوێتە کار کە لە هەر کاتژمێرێکدا خێراییەکەی 40 کیلۆمەترە.
سەبارەت بە شوێنی شەشەمین کامێرای چاودێری، هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی داوە، کامێراکە دەکەوێتە ئۆڤەرپاسی باعەدرێ تاوەکوو ترافیکی چواڕیانی شێخان، ئەم کامێرایە بۆ ئۆتۆمبێلە بچووکەکان خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلە گەورەکان 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕێگە پێ دراوە.