وەزیری دەرەوەی سعوودیە گەیشتە بەغدا

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودییە و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودییە و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودییە ئەمڕۆ، پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لێ کرا.

بن فەرحان، لەم سەردانەیدا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق پەیوەندییەکانی ڕیاز و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکات.

هەروەها پێشبینی دەکرێت مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعوودییە، ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە لە نێو ئاڵۆزییە هەرێمییەکان بابەتی سەرەکی گفتۆگاکانی بێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق. لە کاتێکدا گرووپە ملیشیاکانی عێراق هەڕەشەی دەست پێ کردنەوەی هێرشەکانیان کردووە بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا و تەواوی ناوچەکە.