دوو سەربازی توركیا لە چەلێ كوژران
K24 - ھەولێر
لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دوو سەربازی توركیا لە ناوچەی چەلێی سەر بە شاری جۆلەمێرگی باكووری كوردستان كوژران.
چەند رۆژێكە شەڕی نێوان توركیا و پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی باكووری كوردستان چڕتر بووەتەوە و ژمارەی كوژراوانی شەڕەكانیش لە زیادبووندایە، بەجۆرێك لەماوەی ھەفتەی رابردوودا زۆربەی رۆژەكان ھەردوولا ئاماری كوژرا و زیانەكانی یەكتریان بڵاوكردووەتەوە.
لە شەڕی ئەمڕۆی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پەكەكە دوو سەربازی توركیا كوژراون و شەڕ لە ناوچەكە بەردەوامە.
دوێنێش ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) بڵاویكردەوە كە لە چالاكییەكانی رۆژانی رابردوودا ھێزەكانیان لە شەمزینان و چەلێ 62 سەربازی توركیایان كوشتون.