بوڵتەنێکی نوێی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی پێشکەش دەکرێت

K24 – هەولێر:
بەشی عەرەبی دامەزراوەی کوردستان24 بەردەوامە لە پێشکەشکردنی بوڵتەنی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی و ئەمشەو پێنجشەممە، بوڵتەنێکی نوێی هەواڵەکان پێشکەش دەکات.
کاتژمێر 9ـی شەوی پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024، بوڵتەنێکی نوێی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی لە پلاتفۆڕمەکانی دامەزراوەی کوردستان24 پێشکەش دەکرێت.
بوڵتەنی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی، بەشێوەیەکی سەرەکی زیاتر گرنگی بە هەواڵە سیاسیی، ئەمنی و ئابوورییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دەدات.
لە بوڵتەنی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی کە ئەمشەو پێنجشەممە کاتژمێر 9:00 پەخش دەکرێت، باس لە پێشوازی لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکرێت کە لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییان لێ دەکرێت و پاسی بێبەرامبەریان بۆ ئامادەکراوە.
هەروەها لەم بولتەنە باس لە ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی بەردەم دەسەڵاتداران لە پارێزگای کەربەلا دەکرێت بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکاران و دۆسیەی دیارنەمانی ئەو پاکستانییانەی بۆ زیارەتکردن دێنە عێراق و ناگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
هاوکات لەبارەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هێنانەکایەی سێ ناحیە لە پارێزگای دهۆک و تەواوکردنی بەنداوی دێوانە لە پارێزگای سلێمانی.
لە درێژەی بوڵتەنی ئەمجارەی هەواڵەکان بە زمانی عەرەبی، ئاماژە بە دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەلایەن هاتووچۆی هەولێر و ڕێکارەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێت بۆ ڕێکخستنی نرخی کاڵاکان و ڕێگریکردن لە فێڵکردن لە هاووڵاتییان بە بیانووی داشکاندنی نرخەکان، لەگەڵ چەندین هەواڵ و بابەتی دیکەی جۆراوجۆر.