ئه‌ندرێی ئه‌نتۆكه‌ڤ: ڕووسیا جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا فره‌وانتر ده‌كات

جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا فره‌وان بووه و تا دێ كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م فره‌وانبوونه‌یش زیاتر ده‌بێت و تانكی ئه‌ڵمانیا دوای 81 ساڵ گه‌ڕایه‌وه ناو خاكی ڕووسیا؛ هاوكات چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕووی داوه، بۆ ڕووسیا چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو.
ئه‌ندرێی ئه‌نتۆكه‌ڤ، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ڕووسیا ماوه‌ی دوو ساڵه له جه‌نگه‌كه له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدایه، به‌ڵام له پڕ ئۆكرانیا پێشڕه‌وی كرد.
ئه‌ندرێی ئه‌نتۆكه‌ڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕووسیا ده‌بێت به هه‌موو ستراتیجییه‌كییه‌وه هێزه‌كانی ئۆكرانیا له كۆرسك و ڕێگری بكات له پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكرانیا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ڕووسیا ئه‌مه به ده‌رفه‌ت ده‌بینێت بۆ درێژكردنه‌وه و فره‌وانكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ و به‌م شێوازه ده‌توانێت شه‌ڕێكی باشتر بكات.
ئۆکرانیا لە 6ـی ئابی 2024دا، هێرشێکی لە ناکاوی بۆ سەر هەرێمی کورسکای ڕووسیا دەست پێ کرد، کە گەورەترین هێرشە بۆ سەر ڕوسیا لە دوای جەنگی دووه‌می جیهانییه‌وه، کە کیێڤ دەڵێت: ئامانجی دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام و لەناوبردنی ئامێری جەنگی ڕووسیایە.
هاوكات 21ـی ئابی 2024، ڕۆژنامه‌ی ئیزڤێستیا لە زاری دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاوی كرده‌وه: "ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کورسک بە بەشداری دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و پۆڵەندا ئەنجامدراوە."
ئەو یەکانەی بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە، مەشق و ڕاهێنانیان لە بەریتانیا و ئەڵمانیا کردووە، هەروەها پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، کە ئەمەریکا پێشوەخت ئاگاداری لە کیێڤەوە پێ نەگەیشتووە کە پلانی هێرشی سەربازی بۆ سەر کورسک دادەنێت.
لە کاتێکدا ڕووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا دەستیان بەسەر 1263 کیلۆمەتر چوارگۆشە و 92 شارۆچکەدا گرتووە.
جەنەراڵ ئاپتی ئالادینۆڤ، فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ڕووسیا ئاشکرای کرد "نزیکەی 12 هەزار سەربازی سوپای ئۆکرانیا لە سنووری هەرێمی کۆرسک پەڕیونەتەوە خاکی ڕووسیا کە ژمارەیەکی زۆریان چەکدارانی بیانیین و زۆربەشیان کوژراون".
هەر بەهۆی پەڕینەوە جەنگ بۆ نێو خاکی ڕووسیا پارێزگاری بێلگورۆد، ڤیاچیسلاڤ گلادکۆڤ، دۆخی نائاسایی لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاندووە و دەشڵێت: ماوەیەکە بارودۆخی بێلگورۆد بەهۆی تۆپبارانی چەکدارەکانی ئۆکرانیا زۆر ئاڵۆز و دژوار بووە و بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و چەند خانووێکیش وێران بوون.
لە شوباتی سالی 2022، ڕووسیا هێرشێکی بەرفره‌وانی کردە سەر خاکی ئۆکرانیا و بەشێکی زۆری خاکی ئەو وڵاتەی داگیر کرد، هەروەها سەدان هەزار کەس کوژراو و بریندار بوون و بە ملیۆنان ئۆکرانیش ئاوارە بوون.