دادگایه‌كی توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌شت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌ركرد
عوسمان بایده‌میر له نێوانیاندایه
K24 – هه‌ولێر
دادگایه‌كی توركیا له ئامه‌د بڕیاری دا هه‌شت په‌رله‌مانی هه‌په‌ده بۆ زۆر بهێنرێنه دادگا و وته‌یان لێ وه‌ربگرێت.
هه‌ر هه‌شت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له چوارچیوه‌ی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه بڕیاری به زۆر بردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا دراوه، كه په‌رله‌مانتار عوسمان بایده‌میر له‌نێوانیاندایه.
بڕیاری دادگا پاش ئه‌وه‌ی ده‌رچوو كه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵگیراوه، كه پێشتر به‌هۆی بوونی پارێزبه‌ندی دادگای مافی دادگاییكردنی په‌رله‌مانتاران نه‌بوو.
بڕیاری دادگا له كاتێك دایه كه پارتی دیموكراتیكی گه‌لان ـ هه‌ده‌په رایگه‌یاندووه په‌رله‌مانتاره‌كانی ناچنه به‌رده‌م دادگا، حكومه‌ت ته‌نیا ده‌توانێت به زۆر بیانباته دادگا.