هەڵگورد شێخ نەجیب: پرۆژەکان لە دەڤەر و گوندەکانی ئەم ناوچە بەردەوامن

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران

سەرپەرشتی ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەم پرۆژەیە دادەنێین، کە بریتییە لە تۆڕی ئاو و قیرتاوکردنی شەقامەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئابی 2024، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شۆڕشێکی ئاوەدانیمان بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم دەڤەرە دەست پێ کردووە.

ئەو سەرپەرشتیارە دەڵێت: هەموو هەفتەیەک بەردی بناغەی پڕۆژەیەک دانراوە، ئێستەش پرۆژەکان لە سەرتاسەری ئەم دەڤەرە و گوندەکانییەوە لە بواری جێبەجێ کردندایە.

ئەو سەرپەرشتە دەشڵیت: دانیشتوانی ئەم گەڕەکە داوایان کرد، چەند خزمەتگوزارییەک جێبەجێ بکەین و وەک گەڕەک و ناوچەکانی دیکە، گەڕەکەکەی ئەوانیش قیرتاو بکرێت، ئێمەش لای خۆمانەوە بەڵێنمان پێدان لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو گەڕەکەش بچێتە بەر هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە.

هەڵگورد شێخ نەجیب گوتیشی: خۆشحاڵین بەڵێنەکەمان بەجێ گەیاند و ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دادەنێین، کە بریتییە لە دابینکردنی تۆڕی ئاو و قیرتاوکردنی شەقامەکان.

Fly Erbil Advertisment